گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەسەر چاوى منداڵێک 16 پزیشک بەدوو ساڵ زیندانى حوکم دران

2021.05.30 - 18:09
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر چاوى منداڵێک 16 پزیشک بەدوو ساڵ زیندانى حوکم دران

ناس کورد-

بەتۆمەتى پشتگوێخستنى پزیشکى و بوونە هۆکار بۆ لەدەستدانى بینایى چاوى منداڵێک بۆ هەمیشە، دادگایەکى میسرى سزاى دوو ساڵ زیندانى بۆ 16 پزیشک بڕیەوە، ئەوەش سەرەڕاى سزاى دارایى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى "البوابة الأهرام"ى میسرى (30ى ئایارى 2021) بڵاویکردەوە، لەساڵى 2018 کچەکەیان کە ناوى "تەسبیح" و لەگەڵ کوڕێکى تردا دوانە بوون دواى لەدایکبوونیان لە دایەنگەى نەخۆشخانەکە کە  نەخۆشخانەیەکى ئەهلى بوو دایاننا، بەڵام دواى چەند ڕۆژێک کوڕەکەى گیانى لەدەستداوە و کچەکەى دوو هەفتە لە نەخۆشخانەکە مایەوە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، بەهۆى گرانى خەرجى نەخۆشخانەکە بڕیاریداوە کچەکەى بگوازێتەوە بۆ نەخۆشخانەى "قنا"ى گشتى و لەوێ کێشەکە سەریهەڵدا، بەهۆى کردنەوە و کوژانەوەى گڵۆپێکەوە بۆى دەرکەوتووە کە کچەکەى نابینێت، دواتر ئاشکرا بووە کە بەهۆى پشتگوێخستنى پزیشکییەوە لەکاتى چارەسەرکردنیدا کچەکەى بینایى لەدەستداوە.

 

عارف ئەبو وەفا پارێزەرى خێزانى منداڵەکە بە ماڵپەڕەکەى وتووە، سزاى 2 ساڵ زیندانى و سزاى دارایى 100 هەزار جونەى بۆ هەریەکە لەو 16 پزیشکە بڕدراوەتەوە کە هۆکار بوون بۆ لەدەستدانى بینایى "تەسبیح" تا کۆتایى ژیانى.