ناس کورد-
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، ئەنجامى دەنگدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە دواى 24 کاتژمێر لە کۆتایی هاتنى دەنگدان رادەگەیەنرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کۆمسیۆن ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەنجومەنى کۆمسیاران بەکۆى دەنگ رەزامەندیداوە لەسەر راگەیاندنى ئەنجامى بەرایی دەنگدان دواى کۆتایی هاتنى جیاکردنەوەى دەنگەکان بەشێوەى دەستى و ئەلیکترۆنى.
باسى لەوەشکردووە، لەکاتى بوونى هەر جیاوازییەک لە ئەنجامى دەستى و ئەلیکترۆنى بەرێژەى 5% بەشێوەى دەستى دەنگى سەرجەم وێستگەکانى بنکەکە جیادەکرێتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ئەنجامى بەرایی دەنگدان جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان لەماوەى 24 کاتژمێرى دواى کۆتایی هاتنى دەنگدان رادەگەیەنرێت.