گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دارایى پەرلەمان لەبارەى سەردانەکەى شاندى هەرێم بۆ بەغدا زانیارى نوێ ئاشکرا دەکات

2021.05.30 - 17:27
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان لەبارەى سەردانەکەى شاندى هەرێم بۆ بەغدا زانیارى نوێ ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ شاندى هەرێم دەگاتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى حکومەتى فیدراڵ لەسەر جێبەجێکردنى مادەیەکى بودجەکە  تایبەت بەپشکى هەرێم و ڕادەستکردنى داهاتەکانى کۆدەبێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق (30ى ئایارى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق ڕایگەیاند، شاندێکى حکومى باڵا لەهەرێم ئەمڕۆ  دەگاتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى حکومەتى عێراقدا کۆدەبێتەوە.

 

سەفار ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، مەبەست لەسەردانەکە کۆبونەوەیە بۆ چاودێریکردنى جێبەجێکردنى مادەى 11 لەیاساى بودجە کە تایبەتە بەپشکى هەرێم و سێ لایەنى پەیوەندیداریش لەکۆبونەوەکاندا ئامادە دەبن کە وەزارەتى دارایى و نەوت و دیوانى چاودێرى دارایى فیدراڵە.

 

پێشتریش فراکسیۆنى یەکێتى لەپەرلەمانى عێراق ئەوەى ڕایگەیاند، حکومەتى هەرێم سەرجەم داتاکانى تایبەت بەژمارەى فەرمانبەران و و وردەکاری و داهاتى نەوت و خاڵە سنورییەکان ڕادەستى حکومەتى فیدراڵ کردووە.



هاوکات لە‌بارە‌ی ئامانجی سە‌ردانە‌كە‌وە ئەمڕۆ یە‌كشە‌ممە‌ (30ی ئایاری 2021)، سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی ڕە‌سمی جێگری سە‌رۆكی ئەنجومەنی وە‌زیران ڕایگە‌یاند، ئە‌م سە‌ردانە‌ ئامانج لێی گفتوگۆكردنە‌ لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراقی و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان لە‌بارە‌ی داڕشتنی میكانیزمێك بۆ جێبە‌جێ كردنی یاسای بودجە‌ی عێراق بە‌تایبە‌ت ئە‌و بڕگانە‌ی پە‌یوە‌ستن بە‌ھە‌رێمی كوردستانەوە.  

 

سە‌میر ھە‌ورامی ئە‌وە‌شی وت، حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان پابە‌ندبوونی خۆی بە‌ یاسای بودجە‌ دووپاتكردۆتە‌وە‌ و ئە‌و ئە‌رك و پابە‌ندییە‌ی لە‌سە‌ریە‌تی وە‌كو خۆی جێبە‌جێ دە‌كات بۆ ئە‌وە‌ی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم لە‌لایە‌ن حكومە‌تی فیدراڵییە‌وە‌ بدرێت.