کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح بەبڕیارى حکومەتى عێراق و وەک هاندانێک بۆ گەڕانەوەى ئاوارە عەرەبەکانى نیشتەجێى کەمپەکانى هەرێمى کوردستان، بڕە پارەیەک خەرج دەکرێت. . چیا حسێن فارس, بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەبڕیاری حکومەتی عێراق بڕی ملیۆنێک و 500 هەزار دینار، دەدرێت بەو ئاوارانەی کە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، بەو مەرجەى بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان." . چیا حسێن ئاماژە بەوە دەکات، ماوەی هەفتەیەکە دەستیانکردوە بە ناونووسکردنی ئەو خێزانانەی کە نیازی گەڕاندنەوەیان هەیە بۆ زێدی خۆیان. . بەوتەى بەڕێوەبەری کۆچ وکۆچبەرانی سلێمانی، ژمارەیەکی زۆر لەو خێزانە ئاوارانە ئامادەییان دەڕبریوە بۆ گەڕاندنەوە، ئەو ئاوارانەشی نیازی گەڕاندنەوەیان هەیە تێچووی گواستنەوەیان دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی عێراق، لەلایەن وەزارتی گواستنەوەی عێراق ئاسانکارییان بۆ دەکرێت . . لەسنورى پارێزگاى سلێمانى پێنج کەمپ هەیە کە سێ هەزار و 500 خێزانی ئاوارەی شارەکانی سەڵاحەدین، ئەنبار و موسڵی تێدا نیشتەجێیە. .