گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

ئەوقافی هەرێم لەبارەى ڕێکارەکانی حەجی ئەمساڵ ڕوونکردنەوە دەدات

2021.05.30 - 14:50
App store icon Play store icon Play store icon
ئەوقافی هەرێم لەبارەى ڕێکارەکانی حەجی ئەمساڵ ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی کوردستان هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ کە "تاكو ئێستا هیچ ڕێنماییه‌كی فه‌رمی بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه‌ بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵی حه‌ج ده‌رنه‌كراوه‌."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (30ی ئایاری 2021) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ به‌ پەرۆشه‌وه‌ بۆ پڕۆسەکە لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراقی لەسەر ھێڵن بۆ زانینی دوایین بڕیارەکان و دەستکردن بەڕێکارەکان بۆ حاجیانی ھەرێم.


له‌ ئاگادارینامه‌كه‌دا هاتووه‌، داوا له‌ هاووڵاتیان كراوه‌‌ به‌ هه‌ندێك رێكلام و پرۆپاگه‌نده‌ی حه‌جی بازرگانی باوه‌ڕ نه‌كه‌ن و ده‌ڵێت: "كه‌ هه‌ندێكجار له‌ رێگه‌ی هه‌ندێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان و سۆشیال میدیا، رێكلامی به‌شێك له‌ كۆمپانیاكان ده‌بینرێ بۆ ئه‌نجامدانی حه‌جی بازرگانی و داوا له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن خۆیان ناونووس بكه‌ن، به‌ڵام لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین پڕۆسەی فەریزەی حەج تەنیا لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتییەوە دەبێت".


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ داوا له‌ كۆمپانیاكانیش ده‌كات "ڕێكلامه‌كانیان رابگرن و له‌و كاره‌ دووربكه‌ونه‌وه‌، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی و کارگێریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر".