ناس کورد-
کەشناسی هەرێم ئاشکرای کرد، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبنەوە و کەشی شارەکانی هەرێمیش بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانیی گەرماش لەنێوان 37 و 42 پلەی سەدەیدا دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان (30ی ئایاری 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "بەراورد بە دوێنی، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانیی گەرما لەناوچەکانیی هەرێمی کوردستان کەمێک بەرزتردەبنەوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی ساماڵ دەبێت ونزمترین پلەی گەرما لەنێوان 20 پلەی سەدەی و 25 پلەی سەدەی دەبێت وبەرزترین پلەی گەرماش لەنێوان 38 پلەی سەدەی و 42 پلەی سەدەی دەبێت".