گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەگەرێک بۆ کۆتایی هاتن بە لێبڕینی موچە لە بودجەدا دیاری دەکرێت

2021.05.30 - 10:58
App store icon Play store icon Play store icon
ئەگەرێک بۆ کۆتایی هاتن بە لێبڕینی موچە لە بودجەدا دیاری دەکرێت

ناس کورد-

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر بەغدا بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرێت لێبڕینی موچە کۆتایی پێدێت و لەبارەی بڕینی بەشێک لە دەرماڵەکانیش ڕوونکردنەوە دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان (یەکشەممە 30ی ئایاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی وەزیرانە و هەندێک وردەکاری ماوە، هەرکات ئەوە تەواو بوو پڕۆژەکە بۆ پەسەندکردن ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت."

 

وتیشی، "ئەگەر بە پشت بەستن بە پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق، پڕۆژەکە پەسەند بکرێت و عێراق بەشە بودجە بنێرێت، ئەوا لێبڕینی موچە کۆتایی دێت و موچە مانگانە بە تەواوی دابەش دەکرێت."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی دیاریکردنی میکانزیمی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی 2021ی عێراق و ڕێککەوتنی هەرێم و فیدڕاڵ بچنە بەغدا و سبەینێ دەست بە کۆبوونەوەکانیان بکەن.

 

لەبارەی ڕێکخستنەوە و بڕینی بەشێک لە دەرماڵەکان، بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەکرد، " ڕێکخستنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەران بە واتای بڕین نایەت، چونکە دەرماڵەی ھیچ فەرمانبەرێک نابڕدرێت، ئەگەر بەپێی یاسا بۆی خەرج کرابێت."

 

ڕوونیشیکردەوە، "بۆ نمونە دەرماڵەیەکی پیشەیی بۆ فەرمانبەرێک بڕدراوەتەوە کە ئەو پیشەیە ناکات و کارێکی کارگێڕیی دەکات، یاخود دەرماڵەی هاتوچۆ بۆ فەرمانبەرێک بڕدراوەتەوە کە پێشتر لە شوێنێک دیکە بووە و دەوامەکەی لە سنورێکی دیکە بووە، بەڵام ئێستا شوێنی نیشتەجێبوون و دەوامەکەی لە یەک سنورە، ئەو دەرماڵانە دەبڕدرێت، یاخود کەسێک بە نایاسایی دەرماڵەی بۆ بڕدرابێتەوە ئەوەش دەبڕدرێت."