گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی بزانە

بەهۆی چەند ’’میمۆرییەکەوە’’ کیم جۆن ئون بە بەرچاوی 500 کەسەوە هاووڵاتییەکی لەسێدارە دا

2021.05.30 - 09:30
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی چەند ’’میمۆرییەکەوە’’ کیم جۆن ئون بە بەرچاوی 500 کەسەوە هاووڵاتییەکی لەسێدارە دا

ناس کورد-

لە نوێترین کاریدا سەرۆکە دیکتاتۆرەکەی کۆریای باکور، هاووڵاتییەکی لەبەردەم 500 کەسدا لەسێدارەدا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی فیلم و گۆرانی کۆریای باشوری فرۆشتبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Daily Nk" (یەکشەممە 30 ئایاری 2021) بڵاویکردەوە کە کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکور، هاووڵاتییەکی بە تاوانی فرۆشتنی فیلم و گۆرانی کۆریای باشور لەڕێگەی "میمۆرری"یەوە لەسێدارە داوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە ئەندامە نهێنییەکانی دەزگای سیخوڕی کۆریای باکور هەواڵی لە کەسێک نازناوی "لی" داوە کە میمۆری و شریتی پڕ لە فیلم و گۆرانی و بەرنامەی ڕادیۆیی تۆمارکراو لە کۆریای باشوری دوژمنی کۆریای باکور، دەفرۆشێت.

 

لی پێش لە سێدارەدانی دانی بەکارەکەیدا ناوە کە شریت و میمۆری بەبڕی پێنج بۆ 12 دۆلار فرۆشتووە کە فیلم و گۆرانیی کۆریای باشوریان تێدا بووە.

 

مالپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەو تاوانە و بە فەرمانی کیم جۆن ئون، لی لەبەردەم 500 کەسدا لەنێویاندا ئەندامانی خێزانەکەی، بە گولـلەباران کردن کوژراوە.

 

بەگوێرەی ئەو ماڵپەڕە، هەرکەسێکی کۆریای باکور سەیری ڤیدیۆ و فیلم و گۆرانیی کۆریای باشور بکات، چارەنوسی هاوشێوەی "لی" دەبێت.