گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’ئەمەریکا نەوتی ئێران هاوردە دەکات’’

2021.05.29 - 23:43
App store icon Play store icon Play store icon
’’ئەمەریکا نەوتی ئێران هاوردە دەکات’’

ناس کورد

وەزارەتی وزەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد، لەساڵی 2020دا بڕی 36 هەزار بەرمیل سوتەمەنیان لە ئێران هاوردەکردووە، ئەوە لەکاتێکدایە کە دوایین هاوردەکردنی سوتەمەنی لەو وڵاتە لەساڵی 1991دا بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی وزەی ئەمەریکا ( 29ی ئایاری 2021) "ئەمەریکا لە مانگی تشرینی یەکەمی 2020ی رابردوودا، بڕی 36 هەزار بەرمیل سوتەمەنی لە ئێران هاوردە کردووە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "دوایین بڕە نەوتی هاوردەکراوی ئێران لەلایەن ئەمەریکاوە لەساڵی 1991دا بووە کە نزیکەی 33 هەزار بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا".

 

هاوردەکردنی ئەو بڕە نەوتە لەلایەن ئەمەریکاوە لەکاتێکدایە، لەساڵی 2018وە بەبریاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ئابڵۆقەی ئابوریی خراوەتە سەرکەرتی نەوتی ئەو وڵاتە، ئەوەش دوای کشانەوەی ئەمەریکا لەڕێککەوتنی ( پێنج پڵس 1)ی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.