گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مژدەیەک بۆ توشبووانى کۆرۆنا

2021.05.29 - 22:29
App store icon Play store icon Play store icon
مژدەیەک بۆ توشبووانى کۆرۆنا

ناس کورد- 

بەپێى دوو لێکۆڵینەوەى نوێ ئەوانەى تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەبن بەتایبەتى ئەگەر دواتر ڤاکسینیان وەرگرتبێت، بەرگرى دژى ڤایرۆسەک لەوانەیە تا کۆتایى ژیانیان بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى لێکۆڵینەوەیەک کە لە گۆڤارى Nature بڵاوکراوەتەوە، ئەوانەى تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەبن لانیکەم بۆ ماوەى یەک ساڵ بەرگرى دژى ڤایرۆسەکە دروست دەکەن، لەوانەیە ئەو بەرگرییە تا کۆتایى ژیانیان بێت، بەرگرییەکە بە تێپەڕبوونى کات باشتر دەبێت بەتایبەتى ئەگەر دواتر ڤاکسینى کۆرۆنایان وەرگرتبێت.

 

بەپێى لێکۆڵیەوەکە، زانایان ئەو خانانەیان دۆزیوەتەوە کە بیرەوەرى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەپارێزن و ئەو خانانە لە مۆخى ئێسکدان، هەرکاتێکیش پێویست بکات خانەکان دژە تەنەکان دەردەدەن.

 

شارەزایان باسیان لەوەکردووە، خانە بەرگرییەکان کە بڵاوبوونەوەتەوە بە جەستەدا و ئاڕاستەیان بەرەو پرۆتینى ڤایرۆسەکەیە لەو کەسانەى لە پەتاکە چاکبوونەتەوە، ئەوە پیشان دەدەن کە پەتاى کۆرۆنا بەرگرییەکى بەهێز و ماوە درێژ لە مرۆڤدا هان دەدات.

 

بەپێى لێکۆڵینەوەیەکى تر کە لە ماڵپەڕى "بیۆئارکێف" بڵاوکراوەتەوە، ئەو خانانەى بەرگرى کە یادەوەرى ڤایرۆسى کۆرۆنا هەڵدەگرن بەردەوام دەبن لە پێگەیشتن، لانیکەم بۆ ماوەى 12 مانگ دواى توشبوون بە کۆرۆنا بەهێزتر دەبن.

 

زانایان ئەوەشیان باس کردووە، ئەوانەى تووشى کۆرۆنا دەبن و چاکدەبنەوە بەرگرییان درێژ مەودایە، بەتایبەتى ئەوانەى کە دواتر ڤاکسین وەردەگرن دژە تەنەکان و خانەکانى یادەوەرى بەرگرى دژى ڤایرۆسەکە دروست دەکەن، بەوەش بەرگرى دژە نەوە بڵاوەکانى کۆرۆنا دروست دەکەن بە نەوە بەهێزەکانیشەوە.

 

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، کاتێک بۆ یەکەمجار جەستە بەر ڤایرۆسەکە دەکەوێت بە خێرایى خانە بەرگرییەکان گەشە دەکەن و ڕێژەیەکى زۆر دژە تەن دروست دەکەن بەتایبەتى ئەگەر توشبوونیان سەخت بێت بۆیان، دواى کۆنترۆڵکردنى پەتاکەش ژمارەیەک کەم لەو خانانە لە مۆخى ئێسکدا شوێنى خۆیان دەکەنەوە و بەردەوام ئاستێکى کەم دژە تەن دروست دەکەن.