گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوە

ڕاستیی ئەو حاڵەتەی ئەمشەوی ئاسمانی هەرێم ئاشكرا کرا

2021.05.29 - 22:16
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاستیی ئەو حاڵەتەی ئەمشەوی ئاسمانی هەرێم ئاشكرا کرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی گەرمیان لەبارەی ئەو حاڵەتەی ئەمشەو لە ئاسمانی هەرێم دەرکەوت ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 60 مانگی دەستکرد بوون کە نێردراونەتە بۆشایی ئاسمان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی گەرمیان (شەممە 29ی ئایاری 2021) ڕایگەیان، "ئەمشەو دیسان شەمەندەفەری مانگە دەستکردەکان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی گەرمیان بینرا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ژمارەی مانگە دەستکردەکانی ئەمشەو کە بۆ ئاسمان هەڵدراوە  60 دانەیه کە کۆمپانیای "ستارلينك" دروستی کردووە بۆ مەبەستی خێراکردنی هێڵی ئەنتەرنێت لە جیهاندا."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پرۆژەی سیبیس ئێکس ( SpaceX) لە 12 هەزار مانگی دەستکرد پێکهاتووە و هەرجارە و 60 دانەیان هەڵدەدرێته ئاسمان بۆ بەرزی نێوان 450 تا 550 کیلۆمەتر ."