ناس کورد-
لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەیدسادق ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ماوه‌یه‌که ئه‌کاونتێک له فیسبووک خه‌ریکی هۆنینه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاسته و دەشڵێت، له داهاتوویەکی نزیک ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی و ڕێوشوێنی حیزبی‌یان ده‌که‌نه‌وه و باجی ئه‌و کاره نه‌شیاوه‌یان ده‌ده‌ن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان (شەممە 29ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "ماوه‌یه‌که ئه‌کاونتێک له فیسبووک، به ناوی (ده‌نگی پارتی له سه‌ید سادق)، خه‌ریکی هۆنینه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاسته و کار له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی ویستی ناوچه‌گه‌ری و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن و ناوزڕاندنی هه‌ڤاڵانی سنووری لقی 12 ده‌کات."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لێره‌وه به سه‌رجه‌م تێکۆشه‌ران و هه‌ڤاڵانی پارتیمان ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و ئه‌کاونته هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به هه‌ڤاڵانی پارتیمان له سه‌یدسادق نییه و له لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی خۆفرۆش و به‌رژه‌وه‌ند خوازه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "خه‌یاڵیان خاوه بتوانن به‌م کاره خۆفرۆشانهیان کار له یه‌کڕیزیمان بکه‌ن، سنورێک خاوه‌نی سه‌دان شه‌هیدی قاره‌مان و هه‌زاران پێشمه‌رگه و تێکۆشه‌ر بێت، به ئه‌کاونتێکی سێبه‌ر و به شێوه‌یه‌کی ترسنۆکانه، کار له یه‌کڕیزی هه‌ڤاڵانی ناکرێت."
لقی 12ی پارتی جەختیشی کردووەتەوە، "دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه، له داهاتوویەکی نزیک ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی و ڕێوشوێنی حیزبی‌یان ده‌که‌ینه‌وه و باجی ئه‌م کاره نه‌شیاوه‌یان ده‌ده‌ن."