گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئامانجی سەردانی وەزیری كشتوكاڵی عێراق بۆ هەرێم ئاشكرا كرا

2021.05.29 - 21:50
App store icon Play store icon Play store icon
ئامانجی سەردانی وەزیری كشتوكاڵی عێراق بۆ هەرێم ئاشكرا كرا

ناس کورد-

 

بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و بەروپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵیی لە  عێراق و هەرێمی کوردستان، وەزیری کشتوکاڵیی عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ( 29ی ئایاری 2021) لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، ڕایگەیاند، " محەمەد ئەلخەفاجی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی فیدراڵی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە پارێزگای هەولێر و لەلایەن بێگدرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکراوە".

 

لەڕاگەیەندراوەکەداهاتووە، " مەبەست لە سەردانەکەی وەزیری کشتوکاڵی عێراق بۆ هەرێم، تاوتوێکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولایە سەبارەت بەپاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی لەهەمووعێراق." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "هەروەها هەردوولا ڕێککەوتن لەبارەی پابەندکردنی دەروازە سنورییەکانی هەرێم بەخشتەی وەرزی بەرهەمە کشتوکاڵییە ناوخۆییەکانی عێراقەوە "  .