گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەمەریکا نیگەرانە’’

ڕۆژنامەیەک گەورەترین هەڕەشە لەسەر هێزەکانى هاوپەیمانان لە عێراق ئاشکرا دەکات

2021.05.29 - 20:37
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەیەک گەورەترین هەڕەشە لەسەر هێزەکانى هاوپەیمانان لە عێراق ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکى ئەمریکى گەورەترین هەڕەشە لەسەر هێزەکانى هاوپەیمانان لە عێراق ئاشکرا دەکات و جەخت لەوەشدەکاتەوە، بەرپرسە سەربازییەکانى ئەمریکا نیگەرانن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست (29ى ئایارى 2021) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانى سەربازیى ئەمریکى لە عێراق لە هێرشى درۆنەکان نیگەرانن.

 

لاى خۆشیەوە بەرپرسێکى سەربازى بە ڕۆژنامەکەى وتووە، نیگەرانییەکان دەربارەى هێرشى میلیشیاکان لە ڕێگەى درۆنەکانەوە زیادى کردووە، میلیشیاکانى عێراق بەرەو ئەوە دەچن درۆن بەکاربهێنن، ئەوەش بۆ دەربازبوون لە سیستمەکانى بەرگرى.

 

ئەو بەرپرسە سەربازییە جەختی لەوەشکردووەتەوە، درۆنەکان گەورەترین هەڕەشەن لەسەر هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش لە عێراق.

 

واشنتۆن پۆست ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، لە مانگى نیسانى رابردوو درۆنێک شوێنى فڕۆکە هەواڵگرییەکانى ئەمریکاى لە شارى هەولێر کردە ئامانج، ئەوەش بووە هۆى نیگەرانى بەرپرسانى کۆشکى سپى و پنتاگۆن، بەشێک لە بەرپرسانى ئەمریکا داواى وەڵامى سەربازییان کرد بەڵام ئیدارەى ئەمریکا ڕەتیکردەوە.

 

هەر بەپێى ڕۆژنامەکە، بەرپرسانى سەربازى دەڵێن، لە مانگى ئایاریشدا هێرشێکى هاوشێوە کرایە سەر بنکەى "عین الاسد" ئەوەش ترسى لاى سەرکردەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دروستکردووە.