گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزیری بەرگریی عێراق هێرشێكی توند دەكاتەسەر حەشدی شەعبی

2021.05.29 - 18:48
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری بەرگریی عێراق هێرشێكی توند دەكاتەسەر حەشدی شەعبی

ناس کورد- 

وەزیرى بەرگریى عێراق دەڵێت، حەشد نەبووە هۆکارى ڕزگارکردنى عێراق و بەبێ حەشدیش عێراقیان ڕزگار دەکرد، بەڵام حەشد پرۆسەکەى خێراتر کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

جومعە عیناد، وەزیرى بەرگریى عێراق لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا (29ى ئایارى 2021) کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەداوە، "ئەوەى دواى دەستگیرکردنى سەرکردەکەى حەشدى شەعبى ڕوویدا هەڵەبوو، هەڵە بە هەڵەیەکى تر چارەسەر ناکرێت و پێویستبوو سەرکردەکانى حەشدى شەعبى بهاتنایە بۆ لاى من یاخود سەرۆک وەزیران و قسە لەسەر ئەو بابەتە بکرایە." 

 

سەبارەت بەو هێزەى میلیشیاکان کە لە بەغدا بڵاوبوونەوە، ڕونیکردووەتەوە، سوپاى عێراق دەتوانێت شەڕى دەوڵەتێک بکات و 40 ئۆتۆمبێل ناتوانێت لە ڕێگەیدا بوەستێت.

 

وەزیرى بەرگریى عێراق باسی لەوەشکردووە، "داعش یەک لەسەر سێى خاکى عێراقى داگیر کرد، حەشدى شەعبى ڕۆڵێکى گەورەی هەبوو لە ڕووبەڕبوونەوەیان، بەڵام ئەوان عێراقییان ڕزگار نەکرد، کەس بەو شێوە تێنەگات کە بەبێ حەشد نەماندەتوانى عێراق ڕزگار بکەین، حەشد پرۆسەى ئازادکردنەکەى خێراتر کرد، ئەگەر حەشد نەبوایە ئەوا لەوانەیە ئازادکردنى عێڕاق 5 ساڵ یاخود 6 ساڵى ترى بویستایە."

 

جومعە عیناد لە بەشێکى ترى قسەکانیدا جەختی لەوەکردووەتەوە، "تەنانەت برا قوڵبادان لە براى خۆى قبوڵ ناکات، وەرەو چیت پێویستە دەتدەمێ بەڵام هاتوویت و هێز پیشان دەدەیت، هێزى تۆ چییە ئاخر؟ ئۆتۆمبێلت هەیە و دۆشکەى لەسەرە ئەوە چى هێزێکە، ناتوانیت دەوڵەت و سوپا بترسێنیت، سوپا تواناى واى هەیە کە دەتوانێت شەڕى دەوڵەتێک بکات، لەوانەیە خەڵک ئەمە نەزانێت، تواناى ئێستاى سوپا لە تواناى سوپاى سەدام حسێن لە ساڵى نەوەدەکات باشترە.