گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’تورکیا بازاڕی هەرێمی کوردستانی کۆنتڕۆڵ کردووە’’

2021.05.29 - 18:41
App store icon Play store icon Play store icon
’’تورکیا بازاڕی هەرێمی کوردستانی کۆنتڕۆڵ کردووە’’

ناس کورد-

سەرۆكی ژوری بازرگانیی سنە رایگەیاند، توركیا بازاڕی هەرێمی كوردستانی كۆنترۆڵ كردووە و لەژێردەستی ئەوانی دەرهێناوە، چەند هۆکاریش بۆ ئەوە ئاشكرادەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەید كەمال حسێنی، سەرۆكی ژوری بازرگانیی سنە، بە ئاژانسی "ئێرنا"ی ئێرانی راگەیاندووە، "تورکیا بازاڕی هەرێمی کوردستان لەژێر دەستی ئێمە دەرهێناوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بێ بەرنامەیی لە هەناردەكردن لەلایەن ئێمەوە، هەندێك جار هەناردەكردنی بڕێكی زۆر لە یەك بەرهەم بۆ شارەكانی كوردستان بووەتە هۆی دابەزینی نرخی ئەو بەرهەمە بەشێوەیەكی بەرچاو، یاخود مانەوەی كاڵاكانمان لەسەر سنور و گەڕاندنەوەی بۆ ناوخۆی وڵات."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەندێك جار كاڵاكانمان بەهۆی كەمی كوالێتییەوە گەڕێندراونەتەوە و لە شارە سنورییەكانی ناوخۆ فرۆشراون، هەرچەندە ئەم حاڵەتە زۆر نییە، بەڵام گەڕاندنەوەی كاڵاكان پەیوەندی بە بواری تەندروستییەوە نییە، بەڵكو بەهۆی هەستیاری كوالێتی كۆنترۆڵی عێراقەوەیە."

 

باسی لەوەشکردووە، " كێشەیەكی دیكە لەوبارەیەوە، تێچووی بەرزی لەناوبردنی كاڵا بێ كوالێتییەكانە لە عێراق كە ئەو تێچووەش دەكەوێتە ئەستۆی هەناردەكارانی ئێمە."

 

سەرۆكی ژوری بازرگانیی سەنە لەبارەی هەناردەی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان بەراورد بە هەناردەی توركیا، وتویەتی، "ئێمە بەراورد بە توركیا هەناردەیەكی كەمترمان بۆ هەرێمی كوردستان هەیە، هۆكاری ئەوەش پشتیوانی نەكردنی راستەقینەی هەناردەیە، جگە لەوەش گرفتی گەڕاندنەوەی پارە، كێشەكەی زیاتر كردووە، هەروەها هاندانی هەناردە لە ئێران بەراورد بە توركیا جێی بەراورد نییە."

 

حسێنی باسی لەوەشکردووە، " توركیا زیاتر جێ پێی خۆی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا كردووەتەوە، ئەوەش بە پشت بەستن بە ئیدارەدانی هەناردە و ئەو دۆخەی كە حكومەت بۆ بازرگانانی وڵاتەكەی رەخساندویەتی، بەوەش بازاڕی هەرێمی كوردستانی كۆنترۆڵ كردوە كە هی ئێمە بوو و لەژێر دەستی دەرهێناوین."