گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیارە

هەرێم؛ لەبارەی ’’بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەران’’ ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.05.29 - 17:40
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ لەبارەی ’’بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەران’’ ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان  دڵنیایی بە فەرمانبەرانی هەرێم دەدات کە ھیچ دەرماڵەیەکی یاسایی نابڕدرێت و دەڵێت، تەنیا دەرماڵەکان ڕێک دەخرێنەوە و ئەوانەی نایاسایین دەبڕدرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "حکومەتی ھەرێم دەرماڵەی ھیچ فەرمانبەرێک نابڕێت و ئەوەی ئێستا بەڕێوەدەچێت جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییە کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەرکراوە و ھاوشێوەی موچە دەرماڵەی فەرمانبەرانیش ڕێک دەخرێتەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕێکخستنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەران بە واتای بڕین نایەت، چونکە دەرماڵەی ھیچ فەرمانبەرێک نابڕدرێت، ئەگەر بەپێی یاسا بۆی خەرج کرابێت."

 

بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئێستا ھەر وەزارەتێک نوێنەری خۆی ھەیە و کار لەسەر ڕێکخستنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەرانی دەکات، لە کۆتاییدا حکومەت بڕیار دەدات چەندی نایاسایی بووە و چەندی یاسایی بووە و چەندیش داھات بۆ حکومەت گەڕاوەتەوە."

 

محەمەد سەعدەدین باسی لەوەشکردووە، " فەرمانبەران دڵنیا دەکەینەوە بڕینی دەرماڵە ڕوو نادات، تەنیا ئەوانەی بە ناسایی سودمەند بووبن لە دەرماڵە، دەرماڵەکانیان دەبڕدرێت."

 

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، " دەرماڵە ھەیە بەرانبەر بە مەترسییەک خەرج کراوە، کەچی فەرمانبەری تێدایە ئەو مەترسییەی لەسەر نییە، بەپێچەوانەوە ھەندێک فەرمانبەر دەرماڵەیان بۆ خەرج دەکرێت و موچەکانیان زیاد دەکات، چونکە لەوانەیە بەپێی یاسا مافی وەرگرتنی دەرماڵەی ھەبێت و تا ئێستا سودمەند نەبووبێت."