ناس کورد-
كرێی هەڵكەندنی قەبر لە گۆڕستانە نوێیەكەی سلێمانی دیاریکرا کە 150 هەزار دینارە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەوبارەیەوە ئاكۆ عەلی، جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ هەڵكەندنی قەبر تەنها بڕی 150 هەزار دینار لە خاوەن مردووەكە وەردەگیرێت."
وتیشتی، ئەو پارەیە هی قەبرەکە نییە، تەنها بۆ کرێ و تێچوونی حەفارە و پێداویستییەکانی قەبرەکەیە."