گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەموویان منداڵ بوون!

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز وێنە و چیرۆکى 70 منداڵى کوژراوی غەزە بڵاودەکاتەوە

2021.05.29 - 14:51
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز وێنە و چیرۆکى 70 منداڵى کوژراوی غەزە بڵاودەکاتەوە

ناس کورد-

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزى ئەمەریکى لەژێر مانشێکتکى هەستبزوێندا بۆ یەکەمجار لە شێوازى گێڕانەوە، چیرۆکى ئەو منداڵانەى غەزە کە لەشەڕى ئەمدوایەى ئیسرائیل فەڵەستیندا کوژران بە وێنە و وردەکارییەوە دەگێڕێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەکە لەژێر مانشێتێکدا نوسیوویەتى "ئەوانە تەنها منداڵ بوون" و وێنەى منداڵە کوژراوەکانی فەڵەستین و تەمەنیانى بڵاو کردووەتەوە و باسى لە هێرشەکانى سوپاى ئیسرائیلیش کردووە کە بەهەڕەمەکى بۆردومانى کردووە.


ڕۆژنامەکە ئەوەشى گێڕاوەتەوە لە هەست و سۆزى کەسوکاریانەوە کاتێک داواى وێنەى منداڵەکانیان لێکراوە وتوویانە ئەوەش قەدەرێکى خودایە و منداڵەکانیان خەونى زۆریان هەبووە و ویستوویانە ببنە پزیشک و هونەرمەند و سەرکردە لەپاشەوڕۆژدا.


نیویۆرک تایمز لەسەر زارى سەعد عەسیلەى هاوڵاتى دانیشتووى غەزە کە کچە تەمەن 10 ساڵانەکە لەشەڕى ئەمدواییەى ئیسرائیل فەڵەستیندا لەدەستداوە دەڵێت، "باوەڕ ناکەم، دەمەوێت بڕوا بەخۆم بهێنم و بەخۆم دەڵێم ئەوە ویستى خودا بوو ئیتر بۆ ئەوەى دۆخى لەدەستدانى کچەکەم بیربچێتەوە".

nyt.jpg?itok=66wSEE1l


نیویۆرک تایمز تیشکى خستووەتە سەر ژیانى کارەساتبارى ئەو منداڵانەى کە لەغەزەدا دەژین و پڕیەتى لەکولەمەرگى و هەژارى و بێکارى و هیچ دەرفەتێکى گەشتیێکان بەئازادانەش نیە لەناو کەرتى غەزەدا و هەروەها بەهۆى سەپاندنى گەمارۆ لەلایەن ئیسرائیل و میسرەوە تواناى گەڕانیان زۆر سنوردارە.



ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەوان لەژێر هەڕەشەی بەردەوامی جەنگدا دەژین ، تێکڕای تەمەنی منداڵ 15 ساڵێدا لانیکەم لەسەردەمى چوار هێرشی گەورەدا بۆسەر غەزە ژیاوە و هەموو کەسێکیش لە غەزە کەسێک دەناسێت کە بەهۆی دەستدرێژی ئیسرائیلەوە کوژراوە.



هاوکات ڕۆژنامە لەسەر زارى عەلا ئەبو حوسبەڵاى پزیشکى پسپۆڕى منداڵانەوە دەڵێت، کاتێک بیر لەو مندالانە دەکاتەوە کەمردوون بیر لەوانەش دەکاتەوە کە ڕزگاریان بووە و لەژێر دارو پەردووى خانووە ڕووخاوەکاندا دەرچوون و پەلێکیان لەدەستداوە و کەدەچنە قوتابخانە دەبینن هاوڕیەکەیان دیارنەماوە.