گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەى ببینە

کەناڵێک دوای 400 ساڵ مردنی شکسپیر ڕادەگەیەنێت

2021.05.29 - 14:08
App store icon Play store icon Play store icon
کەناڵێک دوای 400 ساڵ مردنی شکسپیر ڕادەگەیەنێت

ناس کورد-

کەناڵ 26ی ئەرژەنتین دوای نزیکەى 405 ساڵ مردنی ویلیام شکسپیر، نوسەر و شانۆنوسی بەناوبانگی بەریتانی و جیهان ڕادەگەیەنێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەى کە تازە مردووە ویلیام شکسپیرێکی ترە لە بەریتانیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نۆیلا نۆڤیلۆ، پێشکەشکاری کەناڵ 26ی ئەرژەنتین لەکاتی خوێندنەوەى هەواڵەکەدا دەڵێت، "یەکێک لە بەناوبانگترین نوسەرەکانی زمانی ئینگلیزی مردووە کە بۆ من مامۆستا بووە."

 

بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەى کە مردووە پیاوێکە ناوی "ویلیام بیڵ شکسپیر"ـە کە یەکەم کەسە دوای وەرگرتنی هەردووژەمی ڤاکسینی کۆرۆنا کۆچی دوایی کردووە.

 

ویلیام شکسپیر نوسەر لە ساڵی 1616 کۆچی دوایی کردووە.

 

 لە درێژەی هەواڵەکەیدا، نۆیلا نۆڤیلۆ، پێشکەشکاری کەناڵ 26 دەڵێت، "ئەو هەواڵە هەموومانی شۆک کرد، ئێمە باسی ویلیام شکسپیر و مردنەکەى دەکەین، بە دڵنیاییەوە دواتر باس لە چۆنیەتی مردنەکەى دەکەین."