گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح: ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا داواکاری گەلە

2021.05.29 - 10:59
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح: ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا داواکاری گەلە

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا مافێکی نیشتمانی و داواکاریی گەلە و ناکرێت دوابخرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرهەم ساڵح لە میانی وتارێکیدا لە کۆنگرەی چوارەمی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەن لە ژێر دروشمی "هاوبەشەکان" کە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت (29ی ئایاری 2021) وتی، ڕووبەڕبوونەوەى گەندەڵی پێویستی بە ڕێکاری و هەڵوێستی سایسی هەیە و پێویستە ڕێز لە گەل بگیرێت.

 

جەختی کردەوە کە پێویستە "بەردەوام بین لە چاکسازییە ڕاستەقینەکان بۆ پڕدکردنی ئەو بۆشایییەی لەگەڵ خەڵک دروست دەبێت."

 

هاوکات داوای ئامادەکاریی کۆمەڵایەتی کرد بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان.

 

بەرهەم ساڵح هەروەها داوای ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵی و پارەی سیاسی کرد و وتی، "لەگەڵ پەرلەمانی عێراق هەماهەنگی دەکەین لەو ڕووەوە."

 

جەختی کردەوە کە دەبێت هێزە سیاسییەکان زمانی ژیری بەکاربهێنن بۆ تێپەراندنی قەیرانەکان.