گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

عێراق لەبارەى ژمارەی حاجیان بۆ ئەمساڵ ڕوونکردنەوە دەدات

2021.05.29 - 09:48
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق لەبارەى ژمارەی حاجیان بۆ ئەمساڵ ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

دەستەى حەج و عەمرەى عێراق ڕایدەگەیەنێت، پشکى عێراقى لە ژمارەى حاجییانى وڵاتانى جیهانى بە عێراقیشەوە بۆ ئەمساڵ دیاری نەکراوە و دەستەکەشیان لە ئامادەباشیدایە بۆ دابینکردنى پێداویستیە لۆجستیەکانى حاجییان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامى مەسعودى، سەرۆکى دەستەى حەج و عەمرەى عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق (29ى ئایارى 2021) ڕایگەیاندووە، ژمارەى حاجیان بۆ ساڵى 2020 و 2021 لەلاى دەستەکەیان تۆمارە، بەڵام کێشەکە لەوەدایە هێشتا وەزارەتى حەجى سعودییە ژمارەى حاجییەکانى بۆ هەموو وڵاتێک دیاری نەکردووە.


ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لایەنى سعودى بەڵێنیان داوە بەمنزیکانە ژمارەى حاجیان بۆ هەموو وڵاتان دیاریبکەن و ژمارەى حاجیانیش لەهەموو وڵاتانى ئیسلامیەوە دەگاتە دوو ملیۆن حاجى بۆ هەموو ساڵێک، بەڵام بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە بۆ ئەم ساڵ ژمارەکە بۆ تەنها 60 هەزار حاجى کەم کراوەتەوە و ناشزانن لەو ژمارەیە چەند حاجى بەر عێراق دەکەوێت بۆ ئەمساڵ.


باسى لەوەش کردووە، سعودییە لێکوتینى ڤاکسینێکى سەپاندووە بەسەر حاجیاندا کە بڕواپێکراوى ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى بێت بۆ ئەو حاجیانەى ڕوو دەکەنە مەککە لەتەمەنى 18 ساڵیەوە تا 60 ساڵى.



مەسعودى جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، دەستەکەیان ئامادەییە ڤاکسین بۆ حاجیان دابینبکات و هەروەها لە ئامادەسازیدایە بۆ ڕێکخستنى کاروبارە لۆجستى بۆ گواستنەوە و دابینکردنى خۆراک و شوێن بۆ حاجییانى عێراق.