گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەمڕۆ پەرلەمان خوێندنەوەى دووەم بۆ ’’خانەنشینبوونی کرێکارانی کەرتی تایبەت’’ دەکات

2021.05.29 - 09:08
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمڕۆ پەرلەمان خوێندنەوەى دووەم بۆ ’’خانەنشینبوونی کرێکارانی کەرتی تایبەت’’ دەکات

ناس کورد-

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژەیاسای تایبەت بە خانەنشینى و دەستەبەرکردنى مافى کرێکاران لە کەرتى تایبەتتدا دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

فازڵ فەتلاوى، ئەندامی لیژنەى کاروبارى کۆمەڵایەتى و پەنابەران لە پەرلەمانى عێراق بە میدیای فەرمیی حکومەتی عێراقی (29ی ئایاری 2021) وتووە، پڕۆژەیاساکە کە لەلایەن لیژنەکەیانەوە پێشکەشکراوە چارەسەرێکى نمونەی تێدایە بۆ دەستەبەرکردنى مافى کرێکاران بەتایبەتى مافى خانەنشینبوون و ئافرەتانیش باشترین دەرفەتیان پێدراوە.

 

وتیشی، ئەوە دەبێتە "یەکەم هەنگاوى ئەرێنی بۆ پتەوکردن و پاراستنى مافەکانى کرێکاران لە کەرتى تایبەتتدا."

 

فازڵ فەتلاوی ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، چەند لیژنەیەکى ترى ناو پەرلەمان و هەروەها ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و چەند لایەنێکی پەیوەندیدار چەند پێشنیازێک دراوەتە لیژنەکە بۆ دەوڵەمەندکردنى پڕۆژەیاساکە.


فەتلاوى دەشڵێت، یاساکە دەبێتە ڕەگەزێکى سەرەکى بۆ پاراستن و دەستەبەرکردنى مافى کرێکاران و چالاککردنى کەرتى تایبەت بەشێوەیەکى گشتى و عێراقیش بەو دۆخەى کە تیایدا تێپەڕدەبێت پێویستى بەیاسایەکى لەو جۆرە هەیە.

 

ئەو ئەندامەى لیژنەى کاروبارى کۆمەڵایەتى باسى لەوەش کردووە، هەندێک لە پێشنیازەکان کە گەیشتونەتە لیژنەکە داوا دەکەن موچەى خانەنشینى بیمەى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران لە 400 هەزار کەمتر نەبێت و یاساکەش گرنگیەکى زۆرى کرێکارە ژنەکان و دیارىکردنى تەمەنى خانەنشینیان داوە کە لەنێوان 45 بۆ 50 ساڵیدایە.

 

فەتلاوى ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، بەپێى یاساکە ژمارەى کرێکارەکان کە لە بیمەى کۆمەڵایەتى تۆماربکرێن دەگاتە پێنج ملیۆن کرێکار و هەروەها یاساکە هاندانێکى تایبەتە بۆ کەرتى تایبەت و دەستەبەرکردنى مافى کرێکاران و گەڕان بەدواى کاردا لەکەرتى تایبەت لەبرى دەوڵەت.


لەکۆتایى وتەکانیشیدا فەتلاوى ئەوەشى خستووەتەڕوو، پڕۆژەیاساکە ئەمڕۆ شەممە خوێندنەوەى دووەمى بۆ دەکرێت بۆ ئەوەى دەرگایەکى تر بۆ پێشنیازى نوێ بکاتەوە و بخرێـتە سەر یاساکە کە زیاتر لە 117 بڕگەى گرنگ لەخۆ دەگرێت.