گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاوی ماڵان

کاتژمێرەکانی دابەشکردنی ئاوی ماڵان بە فەرمی کەمکرایەوە

2021.05.28 - 22:22
App store icon Play store icon Play store icon
کاتژمێرەکانی دابەشکردنی ئاوی ماڵان بە فەرمی کەمکرایەوە

ناس کورد-

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى بەهەدەردانی ئاوی خواردنەوە و خۆگونجاندن لەگەڵ دیاردەی وشکەساڵی، وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم بڕیاری دا لە دوو ڕۆژدا جارێک و بۆ ماوەی دوو تاوەکو 6 کاتژمێر ئاو بۆ ھاووڵاتیان بەربدرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێم لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم بە میدیای یەکێتی ڕایگەیاند، ڕۆژانە ملیۆنێک و 900 بۆ دوو ملیۆن و 150 مەتر سێجا ئاو بۆ ھاوبەشانی ئاو بەردەدەنەوە، بەڵام ھۆشیاری پاراستنی ئاو لەناو ھاووڵاتیاندا کەمە و ھەندێک جار تانکی ئاوی ماڵان دوای پڕبوونی بۆ ماوەیەکی زۆر ئاوی لێ دەڕژێت و بە چەند شێوەیەکی تریش ئاو بە ھەدەر دەدرێت. ھەروەھا دیاردەی وشکە ساڵی ڕووی لە ھەرێم و ناوچەکە کردووە، بۆ ئەو مەبەستە بڕیاریانداوە لە دوو ڕۆژدا جارێک و بۆ ماوەی 2 تاوەکو 6 کاتژمێر ئاو بۆ ھاووڵاتیان بەربدەنەوە.


وتیشی، ئەو ماڵ و شوێنانەشی لە ڕابردوودا 12 تاوەکو 24 کاتژمێر ئاویان ھەبووە، ئەوانیش لە ڕۆژێکدا 6 کاتژمێر ئاویان بۆ دابین دەکرێت، داواش لە ھاووڵاتیان دەکات ئەگەر پێویستیان بە ھەر بڕە ئاوێک نەبوو بەفیڕۆی مەدەن.