ناس کورد-
بەهۆی کەمبوونەوەى ئاوی بەنداوی دۆکان بە ڕێژەی 70% بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، مەهدی ڕەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، لەوبارەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دانوستان لەگەڵ ئێران دەستپێ دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ مەهدی ڕەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەتەکە سەردانی بەنداوی دوکانیان کرد بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ئاو و دخۆی بەنداوەکە و چاودێریکردنی کاری نۆژەنکردنەوەى بەنداوەکە.
ڕەشید حەمدانی وتی، "سەردانەکەمان لەسەر ڕاسپاردەى بەڕێز مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بووە بۆ چاودێریکردن و ئاگاداربوون لەو کێشە و ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی پڕۆژەکان دەبنەوە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان."
وتیشی، "لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکە و ئەو ستافەی لەوێ کار دەکەن کۆبووینەوە و گوێمان لە گرنگترین کێشە و ئاستەنگەکانی کارکردن و بڕی داهاتەکان و سیاسەتی بەکارخستنی ئێستا لە بەنداوەکە گرت".
جەختی کردەوە کە کە دەبێت چارەسەری خێرا و کاریگەر و کۆتایی بدۆزنەوە بۆ ئەو کێشە و ئاستەنگانە چونکە "سەلامەتی بەنداوەکان یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی وەزارەتەکەمان."