ناس کورد-
هۆشیار زێباری، ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دەڵێت، "ئەو ڕووداوەی لە بەغدا ڕویدا نیمچە کودەتا بوو".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هوشیار زێباری لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیای حزبەکەى کە "ناس کورد" بینەری بوو (28ی ئایاری 2021) ڕایگه‌یاند، ئه‌و ڕووداوه‌ی له به‌غدا ڕوویدا نیمچه كوده‌تا بوو، چونکە شارێكی وه‌كو به‌غدا به ده‌یان گرووپی چه‌كدار بوونی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به پێكهێنانی چوار ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ندامەکەی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی وتی، "پێكهێنانی ئه‌و ناوندانه هه‌نگاوێكی ئیجابییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌یه له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و دامه‌زراندنی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه.
ڕۆژی چوارشەممە (26 ئایاری 2021) دەستگیرکردنى قاسم موسڵح، فەرماندەی میحوەری ئەنباری حەشدی شەعبی، گروپە میلیشیاکانى سەربە حەشدى شەعبى توڕە کرد و هەڵیانكوتایە سەر ناوچەى سەوزی بەغدا، پاش ئەوەش هێزێکى زۆرى ئەمنى لە دەروازەکانى ناوچەى سەوز بڵاوەیان پێکرا و لەشەقامەكانی بەغداش گرژی دروست بوو.