گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەکی زۆر

ئاماری بەكارهێنەرانی سۆشیال میدیا لە عێراق راگەیەنرا

2021.05.28 - 17:12
App store icon Play store icon Play store icon
ئاماری بەكارهێنەرانی سۆشیال میدیا لە عێراق راگەیەنرا

ناس کورد-

بەپێی داتاكانی كۆمپانیانی داتا پۆرتاڵ لە ساڵی 2021، ژمارەی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عێراق 25 ملیۆن كەسە لەكۆی 40 ملیۆن دانیشتوان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەم داتایە لە میانەی ڕاپۆرتێكی فرانس پرێس خراوەتەڕوو كە "ناس كورد" بینیویەتی (28 ئایاری 2021) و باس لەوە دەكات سەرچاوەی یەكەمی هەواڵی ساختە لەعێراق تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانن بەهۆی چالاكی سەدان پەیجی فەیك و ئامانجدار كە بەردەوام كار لەسەر چەواشەكاری دەكەن.

 

بەگوێرەی فرانس پرێس بەشی سەرەكی هەواڵە ساختەكانی عێراق پەیوەندییان بە تیۆری پلانگێڕییەوە هەیە پاشان هەواڵەكانی كۆرۆنا و لێكەوتە و كاریگەریی ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنا.