گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

هاوسەرۆکانی یەکێتی هەڵوێستی خۆیان لەسەر ڕووداوەکانی بەغدا دەربڕی

2021.05.28 - 16:27
App store icon Play store icon Play store icon
هاوسەرۆکانی یەکێتی هەڵوێستی خۆیان لەسەر ڕووداوەکانی بەغدا دەربڕی

ناس کورد-

ھاوسەرۆکانی یەکێتی لەبارەى ڕووداوەکانی ئەمدواییەی بەغدا جەختیان کردەوە "لە چارەسەرکردنی سیاسیانەی تەواوی کێشەکان و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم سەقامگیری سیاسی و ڕەوینەوەی گرژییەکان بەتایبەت لەم دۆخەدا کەبەرەو ھەڵبژاردنی پێشوەختە ھەنگاودەنێین".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

‎ئەمڕۆ هەینی، 28ی ئایاری 2021، بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیان کرد لە جەنەراڵ ریچارد بێل، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمیی کۆبوونەوەکە، ھاوسەرۆکانی یەکێتی تەئکیدیان کردەوە "لە چارەسەرکردنی سیاسیانەی تەواوی کێشەکان و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم سەقامگیری سیاسی و ڕەوینەوەی گرژییەکان بەتایبەت لەم دۆخەدا کەبەرەو ھەڵبژاردنی پێشوەختە ھەنگاودەنێین و پێویستە زەمینەی لەبار بۆ ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد فەراھەم بکرێت."

me_ga.php?id=3913

‎لەبارەی یەکگرتنەوە و یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە و یەکە سەربازییەکان، ھاوسەرۆکان جەختیان "لە خستنەگەڕی ھەوڵەکان کردەوە بۆ یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە لەسەر بنەمای ھاوسەنگی و شەراکەت بەلەبەرچاوگرتنی ئینتیمای نیشتمانی و بەرژەوەندی گشتی و راشیانگەیاند، یەکێتی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ پێکھێنانی ھێزێکی یەکگرتووی مەشقپێکراوی نیشتمانی کوردستانی کە پارێزەری خاک و گەکەکەمان بێت. پشتیوانی و ھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانانیشیان لەو رووەوە بەپێویست زانی."

 

‎ھاوسەرۆکان "لەبارەی جموجوڵ و مەترسی داعش لەعێراق و سوریا و خۆڕێکخستنەوەیان ھۆشدارییانداو تەئکیدیان لەستراتیژێکی نوێی سەربازیکردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و رێگریکردن لەھێنانەدی مەرامەکانیان، بۆئەوەش بەردەوامی ھەماھەنگی ئەمنی ھاوبەش لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و عێراق و ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بەگرنگ زانرا و پێکھێنان و چالاککردنی ژووری ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لەناوچە کێشەلەسەرەکان بەھەنگاوێکی گرنگ لەقەڵەم درا و داواشیان لەھێزەکانی ھاوپەیمانان كرد رۆڵی زیاتر بگێڕن و بەشداربن لەژوورە ھاوبەشە ئەمنییەکاندا."