گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارە و وێنە و ڤیدیۆ

خێزانێکى عێراقى بەتۆمەتى هەڵخەڵەتاندنى 22 کچ دەستگیرکران

2021.05.28 - 15:43
App store icon Play store icon Play store icon
خێزانێکى عێراقى بەتۆمەتى هەڵخەڵەتاندنى 22 کچ دەستگیرکران

ناس کورد-

 

ئاژانسى هەواڵگرى سەربە وەزارەتى ناوخۆى عێراق ئاشکرایکرد، خێزانێکیان دەستگیر کردووە کە 22 کچیان هەڵخەڵەتاندووە و بۆ بڵاونەکردنەوەى وێنەکانیان پارەیان لێ وەرگرتوون، تەنها لە یەک کچیان 70 ملیۆن دیناریان وەرگرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاژانسى هەواڵگرى (28ى ئایارى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، دواى ئاگادارکردنەوە لەوەى کە لە پارێزگاى میسان کچێک هەڵخڵەتێنراوە و دواتر هەڕەشەى لێکراوە، دەستبەجێ تیمێکى تایبەت لە مەفرەزەکانى ئاژانسى هەواڵگرى و لێکۆڵینەوەى فیدراڵى پێکهێنرا.

 

ئەوەش هاتووە، دواى هەوڵەکان و کۆکردنەوەى زانیارى کەسێک دەستگیر کرا کە کچەکەى هەڵخەڵەتاندووە و بڕى 70 ملیۆن دینارى عێراقى لێ وەرگرتووە تا وێنەکانى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاونەکاتەوە.

 

بەپێى بەیاننامەکە، تۆمەتبارەکە دانیناوە بەوەدا کە هەمان کارى لەگەڵ 22 کچى تر لە پارێزگاى میسان کردووە و بۆ ئەوەش دایکى و باوکى هاوکارییان کردووە، ئەو دوو تۆمەتبارەى تریش دەستگیر کراون و ئەوانیش دانیانیاوە بە هەڵخڵەتاندنى چەندین کچ و ئەنجامدانى چەندین کارى دزى.

 

پێشتریش سەرچاوەیەکى ئەمنى ئاماژەى بەوەدابوو، ئەو گەنجە وێنە و گرتەى ڤیدیۆیى ئەو کچانەى تۆمار کردووە لە حاڵەتى ناشایستەدا و دواتر هەڕەشەى بڵاوکردنەوەى کردووە ئەگەر پارەى نەدەنێ و لەو ڕێگەشەیەوە پارەیەکى زۆرى کۆکردووەتەوە.