گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامەیەك مشتومڕی دوا كۆبوونەوەی سەركردەكانی شیعە ئاشكرا دەكات 

2021.05.28 - 15:18
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەیەك مشتومڕی دوا كۆبوونەوەی سەركردەكانی شیعە ئاشكرا دەكات 

ناس کورد-

رۆژنامەی ئەخبارولخەلیج ئاشكرایكرد لە دوا كۆبوونەوەی سەركردەكانی شیعە لەبارەی دەستگیركردنی فەرماندەی میحوەری ئەنبار مشتومڕ و دەمەقاڵەی زۆر ڕوویداوەو بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامە بەحرەینییەكە لە ژمارەی ئەمرۆیدا (28 ئایاری 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی لەزاری سەرچاوەكانییەوە، بڵاویكردەوە لە كۆبوونەوەی سەركردەكانی شیعە لەبارەی گرژییە ئەمنییەكانی كۆتایی هەفتە لەبەغدا، عەمار حەكیم و حەیدەر عەبادی پشتیوانیان لە هەڵوێستی حكومەتی كازمی كردووە بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران هەر پلەو پۆستێكیان هەبێت، بەڵام مالیكی و عامری و سەرانیتری حەشد بەتوندی دژ بوون و بەم هۆیەشەوە دەمە قاڵەی زۆر ڕوویداوە.

 

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە مالیكی لەهەموولایەك زیاتر پێداگربووە بۆ ئەوەی قاسم موسڵیحی فەرماندەی میحوەری ئەنباری حەشد ئازاد بكرێت بۆ ئەوەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بە لاواز دەربكەوێت. 

 

هەروەها ئاماژە بەوەش دەكات كازمی لەگەڵ سەركردەكانی حەشد بووەتە دەمەقاڵەی و پێداگریی لە هەڵویستەكانی خۆی كردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزە چەكدارەكان. 

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەكە هەرچەندە سەركردەكانی حەد بڵاویانكردووەتەوە كە قاسم موسڵیح ئازادكراوە بەڵام ناوبراو هێشتا هەر لەژێر لێكۆڵینەوەی چوار دەزگای ئەمنیدایە كە هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان و دەستەی حەشدی شەعبییە.

 

قاسم موسڵیح بەپێی مادەی 4 تیرۆر دەستگیركراوە پاش تۆمەتباركردنی بەكوشتنی چالاكانی خۆپیشاندانەكان و سپیكردنەوەی پارە و بەشداریكردن لەهێرشی سەر بنكەی عەینەلئەسەدی ئەمەریكی لە رۆژئاوای عێراق، بەهۆی دەستگیركردنیشییەوە هەندێك لە هێزەكانی حەشد پێرێ (26 ئایار) هەڵیانكوتایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا.

 

زیاتر بخوێنەرەوە...ڕاپۆرتێكی لەندەنی هەڕەشەیەكی كازمی بۆ هادی عامری ئاشكرا دەكات

 

رۆژى  چوارشەممە (26 ئایاری 2021) دەستگیرکردنى قاسم موسڵح فەرماندەی میحوەری ئەنباری حەشدی شەعبی، گروپە میلیشیاکانى سەربە حەشدى شەعبى توڕە کرد و هەڵیانكوتایە سەر ناوچەى سەوزی بەغدا، پاش ئەوەش هێزێکى زۆرى ئەمنى لە دەروازەکانى ناوچەى سەوز بڵاوەیان پێکرا و لەشەقامەكانی بەغداش گرژی دروست بوو.