گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

112 ئەفسەر و پلەدار لەسەر رووداوەکانى خۆپیشاندانەکانى عێراق لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت

2021.05.28 - 13:36
App store icon Play store icon Play store icon
112 ئەفسەر و پلەدار لەسەر رووداوەکانى خۆپیشاندانەکانى عێراق لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت

ناس کورد-

لیژنەى گەڕان بەدواى راستییەکان لە رووداوەکانى خۆپیشاندانەکانى تشرین ئاشکرایکرد، 112 ئەفسەر و ئەندامى هێزە ئەمنییەکان بانگهێشتکراون و بەشێکیان تۆمەتبارن بە کوشتنى خۆپیشاندەران،  ئاشکراکردنى ناوى ئەوانەى بەرپرسن لە کوشتنى خۆپیشاندەران تەنها پەیوەستە بەکاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

محەمەد جەنابی وتەبێژى لیژنەکە ئەمڕۆ هەینى رایگەیاند، لیژنەکە کە بەفەرمانى سەرۆک وەزیران پێکهێنراوە زیاتر لە حەوت هەزار بەڵگەنامەى یاسایی لە دادگا تایبەتمەندەکانەوە پێگەیشتووە و وردبینیان بۆ کراوە لەلایەن ئەو دادوەرانەى سەرۆک وەزیران لەسەر بنەماى پیشەیی و بێلایەنى دیاریکردوون.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئاشکراکردنى ناوى تاوانباران تەنها لەسەر کات وەستاوە، ئەوەش بەهۆى رێوشوێنە دادوەرییەکان و بەڵگەى تاوان و تۆمارەکانى پزیشکى دادوەرى و گوێگرتن لە شایەتحاڵەکان.

 

جەنابی دەڵێت، لیژنەکە 22 ئەفسەرى لە پلەى نەقیبەوە بۆ لیوا، لەگەڵ نزیکەى 90 کارمەندى وەزارەتەکانى بەرگرى و ناوخۆى بانهگهێشتکردووە و بەشێکیان تۆمەتبارن بە کوشتن و بەشێکى دیکەیان زیانمەندان و قوربانیانن.