گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسلێمانى کوڕێک بە سێ فیشەک باوکى کوشت

2021.05.28 - 13:30
App store icon Play store icon Play store icon
لەسلێمانى کوڕێک بە سێ فیشەک باوکى کوشت

ناس کورد-

 

بەرێوەبەرى سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، کوڕێک لە سلێمانى باوکى خۆى کوشتووە و دواتر هەڵهاتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان نادر ئەمڕۆ هەینى بە "ناس کورد" ى راگەیاند، سەرلەبەیانى ئەمرۆ لەگەڕەکى کانى با کوڕێک تەقەى لەباوکى خۆى کردووە و بەهۆیەوە باوکى گیانى لەدەستداوە.

 

وتیشى "باوکى ئەو کوڕە ناوى خەلەف عەلی یەو تەرمەکەى بۆ پزیشکى دادوەرى گوێزراوەتەوە".

 

بەوتەى سامان نارد، تەرمى ئەو پیاوە سێ فیشەکى پێوەیە و کوڕەکەشى لەدواى رووداوەکە هەڵهاتووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.