گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەبادى هەڵوێستى خۆى لەسەر دواخستنى هەڵبژاردن ئاشکراکرد

2021.05.28 - 11:09
App store icon Play store icon Play store icon
عەبادى هەڵوێستى خۆى لەسەر دواخستنى هەڵبژاردن ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

سەرۆکى هاوپەیمانى نەسر جارێکى تر دواخستنى هەڵبژاردنى پێشوەخت ڕەتدەکاتەوە و ستایشى بڕیارى نەتەوە یەکگرتووەکانیشى کرد بۆ چاودێریکردنى هەڵبژاردنى داهاتوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ڕاگەیاندنى حەیدەر عەبادى سەرۆکى هاوپەیمانى نەسر (28ى ئایارى 2021) لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، عەبادى چاوى بە جنین پلاسخارت نێردەى تایبەتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کەوتووە، بارودۆخى وڵات و کارى نێردەکە لە عێراق و بەرنامەکانى داهاتووى و هەڵبژاردنى پێشوەخت و چاودێرى نێودەوڵەتى لە تەوەرەکانى گفتوگۆکان بوون.

 

ئەوەش هاتووە، عەبادى پێشوازى لە بڕیارى ئەنجومەنى ئاسایش کردووە بۆ ناردنى تیمێک بۆ چاودێرى هەڵبژاردنى داهاتوو بەپێى سەروەرییەکانى عێراق، جەختیلەوەشکردووەتەوە کە گرنگە لە هەڵبژاردن لەکاتى خۆیدا بکرێت و ژینگەیەکى لەبار و پاک بڕەخسێنرێت بەبێ دروستکردنى پەستان و ساختەکردنى ئیرادەى دەنگدەران.

 

سەرۆکى هاوپەیمانى نەسر جەختیلەوەشکردووەتەوە، وڵات بەچەندین ئاڵنگاریدا دەڕوات و پێویستە چارەسەرى ڕاستەقینە و پلان هەبێت، هەروەها پێویستە سەروەرى دەوڵەت و ڕێزى دامەزراوەکانى وڵات بپارێزرێت، چونکە عێراق پێویستى بە سەقامگیرى و بنیادنانەوە و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى هەیە.

 

عەبارى وتوشیەتى، هەڵبژاردنى پێشوەخت لە زۆر ڕووەوە گرنگە و بریتییە لە بەهێزکردنى متمانەى خەڵک بە پرۆسەى سیاسى، بۆیە لەسەر نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە چاودێرى بکات و دەنگى هاوڵاتیان بپارێزێت لە یارى پێکردن و هانیان بدات لە بەشداریکردنى لە دەنگدان.