گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

چى سزایەک چاوەڕوانى ئەو کچە شۆفێرە دەکات کە هێرشیکردە سەر کارمەندەکەى هاتوچۆ؟

2021.05.28 - 10:47
App store icon Play store icon Play store icon
چى سزایەک چاوەڕوانى ئەو کچە شۆفێرە دەکات کە هێرشیکردە سەر کارمەندەکەى هاتوچۆ؟

ناس کورد-

 

ئەو کچە شۆفێرەى هێرشیکردە سەر پۆلیسێکى هاتوچۆ لەهەولێر لەسەر سکاڵاى پۆلیسى هاتوچۆ دەستگیرکراوە و ئەگەر تۆمەتەکەى بەسەردا ساغبێتەوە دوو ساڵ زیندانى یان سزای دارایی دەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ حاجى وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر ئەمڕۆ هەینى بە "ناس کورد" ى راگەیاند، ئەو شۆفێرە لەلایەن هاتوچۆوە سکاڵاى لەسەر تۆمارکرابوو، لەسەر ئەو بنەمایەش پۆلیس دەستگیرکردووە.

 

وتیشى لەئێستادا ئەو دۆسیەیە چووەتە لاى پۆلیس و دادگا بڕیار لەبارەى دۆسیەکەوە دەدات و شۆفێرەکە بەپێی ماددەى ٢٢٩ لە یاساى سزادان دەستگیرکراوە.

 

بەپێی ئەو ماددەیە، هەر کەسێک سوکایەتى یان هەڕەشە لە فەرمانبەرى حکومى بکات لەکاتى ئەرکى فەرمیدا بە دوو ساڵ زیندانى یان سزاى دارایی کە زیاتر نەبێت لە ٢٠٠ هەزار دینار سزا دەدرێت.

 

بەپێی ماددەکە ئەو سزایە دەکرێت بکرێتە سێ ساڵ یان سزاى دارایی بدرێت ئەگەر سوکایەتى و هەڕەشەکە بۆ سەر دادوەر یان دامەزراوە دادوەرییەکان بێت.