گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پیاوێک لەفەیسبوک منداڵەکەى بۆ فرۆشتن دەخاتەڕوو

2021.05.28 - 09:38
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێک لەفەیسبوک منداڵەکەى بۆ فرۆشتن دەخاتەڕوو

ناس کورد-

 

هێزە ئەمنییەکانى میسر توانیان داواکراوێک دەستگیر بکەن کە منداڵەکەى لەسەر تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بۆ فرۆشتن خستبووەڕوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی دەزگاکانى راگەیاندنى میسر، هێزە ئەمنییەکان زانیاریان پێگەیشتووە لەبارەى ئەوەى کەسێک لەسەر هەژمارەکەى لە فەیسبوک منداڵێکى بۆ فرۆشتن خستووەتەڕوو لەبەرانبەر بڕێک پارەدا.

 

بەپێی پێگەى "صدى البلد"ى میسرى، هێزە ئەمنییەکان راستەوخۆ لێکۆڵینەوەیان کردووە و زانیارییان کۆکردووەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسە بێکارە و پێشینەى تاوانکارى هەیە و لە گەڕەکێکى قاهیرە دەژى.

 

هێزە ئەمنییەکان توانیان ئەو پیاوە دەستگیربکەن لەکاتێکدا ئەو کوڕەى لەگەڵدا بووە کە بۆ فرۆشتن خستبوویەڕوو، دواتریش دانى بەوەداناوە کە ویستویەتى دەستبەرداریی کوڕەکەى بێت و بیفرۆشێت لەرێگەى فەیسبوکەوە.