ناس کورد-
بەپێى لێکۆڵینەوەیەکى نوێ، ژمارەى ئەو کەسانەى لە جیهاندا جگەرە دەکێشن ئاستێکى پێوانەیى تۆمار کردووە و گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیار کەس، کە نیوەیان بەهۆى جگەرەوە گیان لەدەست دەدەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى لێکۆڵینەوەیەک کە (28ى ئایارى 2021) لە گۆڤارى "لانسێت"ى پزیشکى بڵاوکراوەتەوە، پێویستە لەسەر حکومەتەکانى جیهان جەختبکەنەوە لەسەر سنوردارکردنى دیاردەى جگەرەکێشان لەنێوان گەنجاندا، چونکە ژمارەى جگەرەکێشان لە جیهاندا ژمارەى پێوانەیى تۆمار کردووە و گەیشتووەتە یەک ملیار و 100 ملیۆن کەس.
بەپێی لێکۆڵینەوەکە، 89ى جگەرە کێشە نوێکان لە تەمەنى 25 ساڵیدا بە تەواوەتى ئالودە بوون، ئەوەش واتااى ئەوەیە کە پێش ئەو تەمەنە دەستیان پێکردووە و ئەگەرى دەستپێکردن دواى ئەو تەمەنە زۆر کەمەوە.
لێکۆڵینەوەکە کە لە 204 وڵات کراوە دەریدەخات کە نیوەى دەوڵەتان هیچ پێشکەوتنێکیان بەدینەهێناوە لە هەوڵدان بۆ ڕێگەگرتن لەو گەنجانەى تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 24 ساڵیدایە دەست بکەن بە جگەرە کێشان، ڕێژەى مامناوەندى تەمەنیش بۆ دەستپێکردن 19 ساڵە و ئەو تەمەنە لە زۆربەى وڵاتان تەمەنێکى یاساییە.
تەنها 10 دەوڵەت یەک لەسەر سێى جگەرکێشانى جیهانیان تێدایە ئەوانیش، چین، هندستان، ئەندەنوسیا، ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، ڕوسیا، بەنگلادیش، ژاپۆن، تورکیا، ڤێتنام و فیلیپین.
بەپێى لێکۆڵینەوەکان، لانیکەم نیوەى جگەرەکێشان لە جیهاندا لە ماوەیەکى دڕێژدا بەهۆى کاریگەرییەکانى جگەرەوە گیان لەدەست دەدەن و تەمەنیشیان 10 لەو کەسانە کورتترە کە هەرگیز جگەرەیان نەکێشاوە.