ناس کورد-
وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا توڕەیی خۆى نیشاندا لە "توندوتیژى دژى خۆپیشاندەران" لە عێراق، پشتیوانى خۆشى بۆ حکومەت دژى میلیشیاکان راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نید برایس وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا (28 ئایارى 2021) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "ئەمریکا توڕەیە لەبەرەنگاربوونەوەى خۆپیشاندەرانى ئاشتیانەى عێراق بە هەڕەشە و توندوتیژى".
وتیشى "پێشوازى لەهەر هەوڵێکى حکومەت دەکەین بۆ لێپرسینەوە لە میلیشیاکان و گروپە چەکدارەکان بەهۆى هێرشەکانیان دژى عێراقییەکان و هێرشەکانیان دژى سەروەرى یاسا".