گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارێکى نوێ لەبارەى وەرگرتنى کارمەند لەلایەن کۆمسیۆنەوە

2021.05.27 - 23:47
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکى نوێ لەبارەى وەرگرتنى کارمەند لەلایەن کۆمسیۆنەوە

ناس کورد-

 

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق ڕەزامەندى پیشاندا لەبارەى پشتبەستنى کۆمسیۆن بە فەرمانبەران و خوێندکارانى ئامادەییەکان و زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ بەڕێوەبردنى هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمیندارێتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق (27ى ئایارى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەنجومەنى وەزیران ڕەزامەندیداوە لەسەر ئەوەى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو پشت بە فەرمانبەران و خوێندکارانى کۆلێژ و پەیمانگاکان و دەرچوانى خوێندنگە ئامادەییەکان ببەستێت.

 

ڕوونیشکراوەتەوە، بەپێى فۆڕمێکى ئەلکترۆنى کە کۆمسیۆن ئامادەى دەکات بەرامبەر پاداشتێکى دارایى کە ئەنجومەنى کۆمسیاران دیارى دەکات و نامەیەکى سوپاسگوزاری لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە کۆمسیۆن ئەو کەسانە وەردەگرێت.

 

بەپێى بەیاننامەکە، فۆڕمەکە بە هەماهەنگى لەنێوان فەرمانبەر یاخود خوێندکار و فەرمانگە یاخود ناوەندەکەى پێشکەش دەکریت، هەروەها لەلایەن لیژنەکانەوە کە ئەنجومەنى کۆمسیاران پێکیهێناون تاقیکردنەوە دەکرێت.

 

جەختلەوەشکراوەتەوە، لەکاتى وەرگرتندا گرنگى بە شوێنى جوگرافى ناوەندى دەنگدانەکان و نزیکییان لە شوێنى دانیشتنى فەرمانبەرەکەوە ئەو بازنەى هەڵبژارنەى کە دەنگى تێدا دەدات دەدرێت، بەڕێوەبەرى ناوەندەکانى دەنگدانیش بەڕێوەبەرى خوێندنگە یاخود مامۆستاى زانکۆ دەبن.