گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تۆمارى دەنگى؛ چالاکوانێکى عێراقى پێش کوشتنى ئەو کەسە ئاشکرا دەکات کە هەڕەشەى لێدەکات

2021.05.27 - 21:59
App store icon Play store icon Play store icon
تۆمارى دەنگى؛ چالاکوانێکى عێراقى پێش کوشتنى ئەو کەسە ئاشکرا دەکات کە هەڕەشەى لێدەکات

ناس کورد-

 

ماڵپەڕێکى ئەمریکى تۆمارێکى دەنگى "فاهم تائى" چالاکوانى پارێزگاى کەربەلاى بڵاوکردەوە کە پێش زیاتر لە ساڵێک کوژرا و تێیدا ناوى ئەو کەسە ئاشکرا دەکات کە هەڕەشەى کوشتنى لێ دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى "الحرة" بڵاویکردووەتەوە (27ى ئایارى 2021)، لە کەسە نزیکەکانى چالاکوان فاهم تائییەوە تۆمارێکى دەنگى دەستکەوتووە کە 29 چرکەیە و تێیدا قسە لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێکانى دەکات و پێى دەڵێت، کە قاسم موسڵح سەرکردەى حەشدى شەعبى لە ئەنبار بەردەوام لە ڕێگەى کەسێکەوە هەڕەشەى بۆ دەنێرێت.

 

پێشتریش دایکى ئیهاب وەزەنى کە لەماوەى ڕابردوودا بەهەمان شێوە لە شارى کەربەلا تیرۆر کرا ئاماژەى بەوەدابوو، قاسم موسڵح بەردەوام هەڕەشەى کوشتنى لە کوڕەکەى کردووە.

 

بەرەبەیانى ڕۆژى چوارشەممە قاسم موسڵح سەرکردەى حەشدى شەعبى لە پارێزگاى ئەنبار بە تۆمەتى تیرۆر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا، بەڵام دواى ئەوەى میلیشیاکانى سەربە حەشدى شەعبى ناوچەى سەوزى شارى بەغدایان گەمارۆدا و هەڕەشەى داگیرکردنیان کرد، بەهۆى پەستانەکانەوە ناوبراو ئازاد کرا.

 

چالاکوانە تیرۆرکراوەکان لەو کەسانە بوون کە دژى دەسەڵات و هەژمونى میلیشیا چەکدارەکانى سەربە کۆمارى ئیسلامى ئێران بوون و بەردەوام هۆشدارییان لەو میلیشیایانە دەدا، ئەو دوو چالاکوانەش تەنها دوو کەس نین کە  تیرۆر کراون و لەماوەى چەندین ساڵى ڕابردوودا دەیان چالاکوانى تر لە دیارترینیان هیشام هاشمى شیکەرەوەى سیاسى تیرۆر کراون.