گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانايانى کەشناسى هۆشدارى لە ’’پلەى گەرماى پێوانەیی’’ دەدەن

2021.05.27 - 19:09
App store icon Play store icon Play store icon
زانايانى کەشناسى هۆشدارى لە ’’پلەى گەرماى پێوانەیی’’ دەدەن

ناس کورد-

 

زانایانى کەشناسى هۆشدارى دەدەن، کە بە ڕێژەى 40% جیهان لە پێنج ساڵى داهاتوودا زۆر گەرم دەبێت و بەرزترین ڕادەى پلەى گەرما تێدەپەڕێنێت کە ڕێکەوتنى پاریس هەوڵى پاراستنى دەدات، ڕێکخراوى جیهانى بۆ کەشناسیش دەڵێت، ئەگەرەکە 90%یە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاپۆرتە کەشناسییەکان، زانایانى کەشناسى هۆشدارى لەوە دەدەن کە بە ئەگەرى 40% لە ماوەى 5 ساڵى داهاتوودا جیهان لەوە گەرمتر دەبێت کە پێشبینى دەکرێت، لەو ماوەیەدا پلەى گەرما ئەو ڕێژەیە تێدەپەڕێنێت، کە ڕێکەوتنى کەشناسى پاریس دەیانەوێت بیپارێزن، ئەوەش بەپێی پێگەى "حورە" ى ئەمریکى.

 

لاى خۆشیەوە ڕێکخراوى جیهانى بۆ کەشناسى (27ى ئایارى 2021) بڵاویکردووەتەوە، بە ئەگەرى 90% جیهان پلەیەکى گەرماى پێوانەیى تۆمار دەکات تا کۆتایى ساڵى 2025، هەروەها زەریاى ئەتڵەسى زریانى مەترسیدارتر لەوانەى پێشوو دروست دەکات.

 

سەبارەت بە پلەکانى گەرما لەمساڵدا، شارەزایانى کەشناسى جەختیان لەوەکردووەتەوە، ئەمساڵ لە نیوەى باکورى گۆى زەوى پلەکانى گەرما بە ڕێژەى 1.4 پلە فێنکتر دەبن لە دەیەکانى پێشوو، وشکەساڵیش لە باشورى خۆرئاواى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەردەوام دەبێت.

 

بەپێى ڕاپۆرتە کەشناسییەکان، لە ماوەى چەند ساڵى داهاتوودا پلەکانى گەرما بە ڕێژەى 1.5 پلە بەرزتر دەبن لەچاو سەردەمى پێش شۆڕشى پیشەسازى، لە ئێستاشدا جیهان بە ڕێژى 1.2 پلە لەو سەردەمە گەرمترە.

 

لاى خۆیەوە لیۆن هێرمانسۆن زاناى کەشناسى لە ناوەندى کەشناسى لە بەریتانیا باسى لەوەکردووە، پلەکانى گەرما زیاتر لەوە بەرزتر بوونەتەوە کە پێشبینیمان دەرکرد بەتایبەتى لە ناوچە جەمسەرییەکاندا، ئەوەش ئاگادارکردنەوەیەکە بۆ ئەوەى کە پێویستمان بەوەیە ڕێوشوێنى بەهێز بگرینە بەر.

 

لەلایەکى ترەوە، مایکڵ مان زاناى کەشناسى لە زانکۆى ولایەتى پێنسلڤانیا باسى لەوەکردووە، لە ماوەى چەند ساڵى داهاتوودا پلەکانى گەرما ئەو ڕێژەیە تێدەپەڕێنێت کە لە ڕێکەوتنى پاریس دیارى کراوە، بەڵام بەرزبوونەوەى بە ڕێژەى 1.5 پلە لەماوەى ساڵێکدا یاخود دوو ساڵدا جێى نیگەرانى نییە وەک ئەوەى کە جیهان بەرەو بەرزبوونەوە لەو ئاستە زیاتر بڕوات، ئەوەش لەماوەى چەند دەیەى داهاتوودا ڕوونادات و دەتوانرێت ڕێگەى لێ بگیردرێت.