ناس کورد-
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی داواى لە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم کرد دەسەڵاتى خۆى بەکاربهێنێت لە دۆسیەى سزادراوانى بادیناندا بەمەبەستى ئازادکردنیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بافڵ تاڵەبانی لە دیدارێکدا لەگەڵ مارتن ھووس، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق و ڤێنسنت گیووم پۆپۆ، بەرپرسی نوسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە ھەرێم رایگەیاندووە، لەگەڵ سزادانی سیاسی نەبوون و نابن. ناشیانەوێت چیتر گەنجەکانی بادینان ببنە قوربانی مەرامی سیاسی و لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن لە پێناو ئازادکردنیان.
بافڵ تاڵەبانی داواشی لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد لە بەرامبەر ئەم "کەیسە سیاسییە" دەسەڵاتی خۆی بەکاربھێنێت.
وتیشى "دەبێت بە ھەمووان ڕێگری لەم پێشھاتە مەترسیدارە بکەن کە لە ئەگەری بەردەوامبوونیدا ناوبانگی ھەرێمەکەمان لەکەدار دەکات".
لەدواى پەسەندکردنى بڕیارى شەش ساڵ زیندانى سزادراوانى بادینان لەلایەن دادگاى پێداچونەوەوە، پارێزەرانى دۆسیەکە 20ى ئایار یاداشتێکیان بۆ راستکردنەوەى بڕیارەکە ئاڕاستەى ئەنجومەنى دادوەرى کرد بەڵام هێشتا دیار نییە کەى بڕیارى لەبارەوە دەدرێت.
بهنگین قاسم محهمهد سهرۆكی ئهنجومهنی دادوهری ههرێم ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مارتین هووس باڵیۆزی یهكێتی ئهوروپا له عێراق و ڤینسنت گیوم پۆپۆ بهرپرسی نوێنهرایهتی یهكێتی ئهوروپا له ههرێم وتى "دۆسیهی حوكمدراوهكان، به پێی رێكارو میكانیزمه یاساییهكانی خۆی، قۆناغ به قۆناغ جێبهجێ كراوه تا گهیشووەته دادگای پێداچوونهوهو ئێستاش له قۆناغی (راستكردنهوهی بڕیاری دادگای تهمییزه)".
وتیشی "ئهوان وهك ئهنجومهنی دادوهری و دادگای پێداچوونهوه، به شێوهیهكی بێلایهنانه كار دهكهن و خوازیاریشن ئهم بابهتانه به ئاراستهی سیاسی یان بابهتی راگهیاندن نهبردرێن".
پارێزەرەکان لە تانەکەیاندا داوایان کردووە دۆسیەى سزادراوەکان دابخرێت و ئازاد بکرێن، ئەو ماددەیەیان لەسەر هەڵبگرێت کە لەسەرى سزادراون.
بەشدار حەسەن یەکێک لە پارێزەرانى سزادراوەکان پێشتر بە "ناس کورد" ى راگەیاندبوو "هیوامان زۆرە کە پێداچونەوە بە سزاکە بکرێت، سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى خۆى بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە دەکات، هەستمان کرد نەرمى نواندنێکى باش هەبێت و چاوەڕواندەکەین گۆڕانکاریی بێتە کایەوە و پێداچونەوە بە سزاکە بکرێت".
وتیشى "سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى خۆى بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە دەکات، هەستمان کرد نەرمى نواندنێکى باش هەبێت و چاوەڕواندەکەین گۆڕانکاریی بێتە کایەوە و پێداچونەوە بە سزاکە بکرێت".