گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەڵامەکەی ئاشکرا کرا

زانایان وەڵامەکەیان دۆزیەوە.. بۆچى هەندێک کەس تووشى کۆرۆنا نابن؟

2021.05.27 - 17:46
App store icon Play store icon Play store icon
زانایان وەڵامەکەیان دۆزیەوە.. بۆچى هەندێک کەس تووشى کۆرۆنا نابن؟

ناس کورد-

بۆچى هەندێک کەس تووشى کۆرۆنا نابن؟ یاخود بۆچى هەندێک کەس زۆر بە سووکى تووش دەبن و تەنانەت زۆریان هەستى پێ ناکەن و نازانن تووشبوون؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە تائێستا زانایانیشى سەرقاڵ کردبوو، بەڵام لەوانەیە وەڵامى ئەوە دۆزرابێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى لێکۆڵینەوەیەکى نوێ کە زانایانى زانکۆى لویزیاناى ئەمریکا ئەنجامیانداوە و (27ى ئایارى 2021) ڕۆژنامەى دەیلى مەیڵى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، هۆکارى ئەوەى بەشێکی زۆر لە مرۆڤەکان تووشى کۆرۆنا نابن سەرەڕاى ئەوەى تێکەڵى توشبووان بوون، لەوانەیە بۆهێڵێکى بۆماوەیى بێت.

 

ڕونیشکراوەتەوە، بۆهێڵەکە ناوى T2R38ەو دوو کۆپى لە باوانەوە دەگوازرێتەوە، یەکیان لە دایکەوە و ئەوى تریان لە باوکەوە، ئەوانەى خاوەنى ئەو بۆهێڵەن تووشى کۆرۆنا نابن یاخود توشیش بن ئەوا پێویستیان بە چوونە نەخۆشخانە نییە و زۆر سوک دەبێت.

 

زانایان دەڵێن، لێکۆڵینەوەکە کە لەسەر 2 هەزار کەس کراوە کە سێ جۆر بوون، هەندێکیان هەستیان نەبووە بۆ تامى تاڵى و هەندێکى تریان زۆر هەستیار بوون و ڕقیان لێیەتى و هەندێکى تریشیان تواناى تامکردنیان مامناوەند بووە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەى هەستى تامکردنیان لاوازە زیاتر ئەگەریان هەیە بە توشبوون بە کۆرۆنا لەوانەى تواناى تامکردنى تاڵییان زۆر بەهێزە.

 

سەبارەت بە هۆکارەکەشى ڕونکراوەتەوە، ئەگەرێکى زۆرە هۆکارەکەى ئەوە بێت هەندێک بۆهێڵى بۆماوەیى زیاتر "ئۆکسیدى نيتريك" دەردەدەن، ئەوەش ڕۆڵى هەیە لە لەناوبردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە جەستەدا.