گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دادگاییکردنى مەلا کرێکار لە هەرێم’’

برایەکى مەلا کرێکار وەڵامى بەرپرسێکى باڵاى کۆمەڵ دەداتەوە

2021.05.27 - 17:25
App store icon Play store icon Play store icon
برایەکى مەلا کرێکار وەڵامى بەرپرسێکى باڵاى کۆمەڵ دەداتەوە

ناس کورد-

 

برایەکى مەلا کرێکار رایگەیاند، هەرگیز رازى نابن براکەى لەکوردستان دادگایی بکرێت، ئەوەش لەوەڵامى بەرپرسێکى باڵاى کۆمەڵدا کە رایگەیاندبوو داوایەکى لەو شێوەیەى ئاڕاستەى بەرپرسانى هەرێم و عێراق کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خالید رەنجدەر براى مەلا کرێکار ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "کاتی خۆی کە مامۆستا کرێکار وتی من ئامادەم لە کوردستان دادگایی بکرێم بۆ ئەوەبوو بیسەلمێنیت کە هیچ تاوانێکی نەکردووە".

 

وتیشى "ئێستا ئێمەی کەسوکاری دەڵێن: بەهیچ شێوەیەک ئامادە نین "بەڵێ" بکەین بۆ دادگاییکردنی مامۆستا کرێکار لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان، مەگەر بەزۆر بێت وەک ئەوەی ئیتالیا و نەرویج کردیان".

 

پێشتر محەمەد حەکیم، ئەندامی ئەنجوومەی باڵای کۆمەڵی دادگەری رایگەیاندبوو، چەند جارێک داواى لە سەرۆک کۆمار و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم کردووە لە لایەن چەند دادوەرێکەوە مەلا کرێکار دادگایی بکرێت و بگەڕێتەوە هەرێم.