گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی سزادانی فرۆشیارێک ڕوونکردنەوە دەدات

2021.05.27 - 16:59
App store icon Play store icon Play store icon
قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی سزادانی فرۆشیارێک ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

بەهۆی سەرپێچیکردن لە بڕیارەکەی قائیمقامیەتی سلێمانی و کردنەوەی شوێنەکەی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی جارێکی دیکە هەرزان بازاڕی جەزا دادەخەنەوە و قائیمقامییەتی سلێمانیش دەڵێت، خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی (پێنجشەممە 27ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی لە هەڵمەتی ئەمڕۆ پێنجشەممە  لیژنە هاوبەشەکان سەردانی بازاڕی گەڕەکی هەواری شاریان کرد، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و هەبونی بڕێکی زۆر ترشیات و زەیتونی خراپ و کەڕو کردو قائیمقامیەتی سلێمانی هەرزان بازاڕی جەزای داخست."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەبێ گوێدانە تەندروستی هاووڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی، خاوەنی هەرزان بازاڕی جەزا هەستاوە بە شۆردنەوە و لابردنی کەڕوی ترشیات و زەیتونەکانی و بەسەر هاووڵاتیاندا ساغی کردووەتەوە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی جارێکی دیکە تاکاتێکی نادیار شوێنەکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکارە یاساییە توندەکان دەکرێتەوە. "

 

قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، "لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن."