گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دڵنیاییەک لەبارەى ئاوى گلدراوەى بەنداوەکان 

2021.05.27 - 15:52
App store icon Play store icon Play store icon
دڵنیاییەک لەبارەى ئاوى گلدراوەى بەنداوەکان 

ناس کورد- 

وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، گلدانەوەى ئاوى بەنداوەکان بەشى وەرزەکانى هاوین و زستانى داهاتوو دەکات، دڵنیایى ئەوەش دەدات کە ئاوى گلدراوەى ڕووبارەکانى دیجلە و فورات زیاد دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى ڕازى، وتەبێژى وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق (27ى ئایارى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق ڕایگەیاند، ئاوى گلدراوەى بەنداوەکان بەشى وەرزى هاوینى داهاتوو و هەروەها بەشى ئاوى خواردنەوە و پێداویستیە پیشەسازى و تەندروستیەکان دەکات، ئەوە سەربارى وەرزى زستانى داهاتووش لەپێشەوەیە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەو ئاوەى ئێستا هەیە و گلدراوەتەوە باشە و ئەوەش لەئەنجامى گرتنەبەرى ڕێوشوێنەکان کە لەلایەن وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکانەوە گیراوەتە بەر بەسود وەرگرتن لەلافاوەکانى ساڵى 2019 و هەروەها بەسود وەرگرتن لەداهاتى گشتى لەساڵى 2020 بۆ گلدانەوەى ئاو.

 

ڕازى دەشڵێت، دواى دانانى پلانە کشتوکاڵیەکە چاوەڕێ دەکرێت لەمانگى ڕابردووشدا ڕێژەى ئاوى گلدراوەى  ڕووبارەکانى دیجلە و فورات زیاد بکات ئەوەش بەسود وەرگرتن لەو بەنداوانەى کە دروستکراون.

 

ڕازى ئەوەشى خستووەتە ڕوو، وەزارەتەکەیان گرفتێکى لەگلدانەوەى ئاوى بەنداوەکاندا هەیە بۆ هەڵگرتنى ئاوى زیاتر و هەروەها کار بۆ کەمکردنەوەى زیانەکان دەکەن لەئەگەرى کەمئاویدا و ڕووبەرى گلدانەوەى ئاویش بە3  ملیار مەترى سێگۆشە زیاد دەکات لەگەڵ چەند گۆڕانکارییەکى تر لەفراوانکردنى زەوییە کشتوکاڵیەکان لەسەڵاحەدین و کەرکوک و لەبادۆشیش دەستدەکرێت بە نۆژەنکردنەوەى پڕۆژەیەک کە بەهۆى ڕاگرتنى بودجەوە کارکردن تیایدا وەستا.