کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پەرلەمانی عێراق لیژنهیهكی هاوبهشی لە لیژنەکانی دارایی، یاسایی، نەوت و وزە پێکهێناوە لهبارهی ئەنجامی ئەو سکاڵایەی عێراق دژی تورکیا؛ کە لە سەر هەناردەت نەوتی هەرێم تۆماری کردووە. . لە دانیشتنی ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیرانی پەرلەمانی عێراقدا، محەمەد حەلبوسی، سهرۆكی پهرلهمان بڕیاریدا لیژنهکانی نهوت و دارایی و یاسایی بهدواداچوون بكەن بۆ ئهو سكاڵایهی كه حكومهتی عیراق له ساڵی ،2014 لهسهر توركیا تۆماری کردووە، سهبارهت به گواستنهوهی نهوتی هەرێم له بهندهری جهیهانەوە. . پێشتر ژمارەیەک میدیای عێراقی بڵآویانکردەوە، عادل عەبدولمەهدی لە سەر داوای مەسعود بارزانی سکاڵاکەی دژی تورکیا بە شێوەیەکی کاتی ڕاگرتووە. . لە سکاڵاکەدا عێراق داوای 26 ملیار دۆلار قەرەبوو لە تورکیا دەکات بەو پێیەی بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا نەوتی عێراقی فرۆشتووە. . بەختیار شاوەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند لە کۆىوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا بڕیاردراوە، بەدواداچوون لەو کەیسە بکرێت. . ئەو پەرلەمانتارە کوردە هۆشداری داوە بە حکومەتی هەرێم ئەگەر ئەو کێشەیە چارەسەر نەکرێت، هەناردەی نەوتی هەرێم ڕوبەڕووی مەترسی دەبێتەوە.