گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

گۆڕانکارى لە دابەشکردنی ئاوی ماڵان دەکرێت 

2021.05.27 - 13:34
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکارى لە دابەشکردنی ئاوی ماڵان دەکرێت 

ناس کورد-

بەڕێوەبەراىەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆکانى کوردستان کاتژمێرەکانى پێدانى ئاوى خواردنەوە بە هاوڵاتیان رێک دەخاتەوە و سیستمى دابەشکردنەکە دەکاتە ڕۆژانە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارى ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان (27ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند "بەمەبەستى نەهێشتنى زیادەڕۆیی لە بەکارهێنان و بەهەدەردانى ئاوى خواردنەوەى ماڵان، بەپێى میکانیزمێکى نوێ ئاو بە هاوڵاتیان دەدەین و کاتژمێرەکانى پێدانى ئاو کەم دەکرێتەوە".

 

ئەوەشی رونکردووەتەوە کە مەبەستیان لەو بڕیارە  بۆ ئەوەیە ئەو بڕە ئاوەى هەیە بە یەکسانى بەسەر سەرجەم ناوچەکانى پارێزگاکان دابەش بکرێت و بتوانرێ هاوسەنگى رابگرێت بەشى هەموو ناوچەیەک بکات.

 

باس لەوەشکراوە، بەپێى ئەو میکانیزمە نوێیە لە ماوەى 24 کاتژمێردا رۆژانە دوو بۆ چوار کاتژمێر ئاو بە هاوڵاتیان دەدرێت بۆ ئەوەى هاوڵاتیان لەو ماوەیەدا پێداویستى خۆیان جێبەجێ بکەن و زێدەڕۆیی نەکەن لە بەکارهێنانى ئاودا.

 

لە ئێستادا لە زۆربەی گەڕەک و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەفتانە دوو بۆ سێ جار ئاو بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەدرێتە هاوڵاتیان.