گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دابەشکردنى مووچە خێراتر دەکرێت ’پارەى تەواوەتى گەیشتە وەزارەتى دارایى’

2021.05.27 - 11:16
App store icon Play store icon Play store icon
دابەشکردنى مووچە خێراتر دەکرێت ’پارەى تەواوەتى گەیشتە وەزارەتى دارایى’

ناس كورد- 

سەرچاوەیەکى بەرپرس لە وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، کێشەى مووچەى چارەسەر کرا و پارەى تەواوەتى گەیشتە وەزارەتى دارایى. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە (27ی ئایاری 2021) بە "ناس کورد"ى راگەیاند "کێشەی نەبوونی پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان چارەسەر کراوە و هەواڵی دڵخۆشکەر هەیە لەو بارەیەوە".

 

سەبارەت بەوادەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان، ڕایگەیاند، بەدڵنیاییەوە لەدوای ئەو رۆژانەی دیاریکراوە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان لە وادەیەکی نزیکدا دابەش دەکرێت. 

 

ماوەی چوار مانگ بوو لە 25ی مانگەوە لە هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ڕادەگەیەنراو تاوەکو کۆتایی مانگ مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرا، بەڵام ئەم مانگە بەوتەی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی بەهۆی نەبوونی داهاتی پێویست دابەشکردنی مووچە دواکەوت و لەماوەی دوو رۆژدا مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکراو تاوەکو ڕۆژی یەک شەممەی هەفتەی داهاتووش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت ئەوەش بووەتە جێگەی نیگەرانی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان.