گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینى کەشناسى هەرێم بۆ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما 

2021.05.27 - 11:10
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى کەشناسى هەرێم بۆ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما 

ناس کورد-

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو ڕۆژ ئاشکرا کرد و بەپێی پێشبینییەکەش بۆ ڕۆژی هەینی پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم (27ی ئایاری 2021) لە راگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ئاماژەى بەوە کرد، ئەمڕۆ و بەیانی ئاسمانى هەرێم ساماڵ دەبێت و بۆ ڕۆژی هەینی پلەکانی گەرما دوو پلەی سیلیزی بەرزتر دەبنەوە و خێرایی با زیاد دەکات.