گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕۆژنامەیەک ’ڕێککەوتنى نهێنى’ لایەنە سیاسیەکان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە مانگى 4 ئاشکرا دەکات

2021.05.27 - 10:45
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەیەک ’ڕێککەوتنى نهێنى’ لایەنە سیاسیەکان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە مانگى 4 ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ڕۆژنامەى ئەلمەدا ڕێککەوتنێکى نهێنى زۆرینەى لایەنە سیاسیەکانى عێراق لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەمانگى نیساندا، ئاشکرا دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەکە (27ى ئایارى 2021) لەمیانەى بڵاکردنەوەى راپۆرتێک لە ژمارەى ئەمڕۆیدا  ئاماژەى بەوە کرد کە ژمارەیەک لە لایەنى سیاسى عێراق خۆیان یەکلا کردۆتەوە کە هەڵبژاردن بخرێتە مانگى چوار و لە وادەى ئاسایى خۆیدا، ئەنجام بدرێت.

 

بەگوێرەى راپۆرتى رۆژنامەکە، ئەو لایەنانە داواى ئەوە دەکەن کە حکومەتێکى فریاگوزارى پیکبهێنرێت کە دەسەڵاتى یاسایى و جیبەجێکردنى هەبێت.

 

ڕۆژنامەکە رونیکردۆتەوە، گفتوگۆ و راگۆڕینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە و بەشێکى داواى ئەو لایەنانەش بۆ ترسی ئەوان گەڕاندەوە سەبارەت بە لەدەستدانى ژمارەى کورسییەکانیان.

 

رۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە کە ئەو لایەنە سیاسیانە لەو بڕوایەدان ئەم بارودۆخەى کە ئێستا هەیە لەبار نییە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن و قەبارەى ئەوانەشى لەگەڵ ئەم بۆچوونەدان بە لەسەدا 70  لەقەڵەم دەدات و بەگوێرەى راپۆرتەکە تەنها لەسەدا 30ى لایەنەکان لەگەڵ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پیشوەختن.

 

هاوکات ڕۆژنامەکە رونیدەکاتەوە، ئەو لایەنە سیاسیانە داواى گۆڕینى هەشت وەزیر دەکەن لە کابینەکەى کازمى.

 

جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەوانەى لە راگەیاندن داواى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە دەکەن لەپشتەوە شتى دیکە دەڵێن.

 

راپۆرتەکە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانى رابردوودا لە دوو راگەیەندراوى جیاوازدا هەریەک لە نورى مالیکى و هادى عامرى دروستکردنى حکومەتى فریاگوزاریان ڕەتکردەوە و داوایان کرد کە هەڵبژاردنى پێشوەختە لەکات و ساتى دیاریکراوى خۆیدا ئەنجام بدرێت.